Preferred Language
Articles
/
alustath-971
جوانكاری لە چامەی (بەحری نووری)ی مەحویدا

مەحوی یەکێک لە شاعیرە دیار و بەناوباگەکانی کلاسیزمی کوردی، ئەم توێژینەوەیە كار لە سەر هونەرە جوانكارییە ڕەوانبێژییەكان دەكات لە (بەحر نوور)دا، هونەرە جوانكارییەكانیش لەدوو ئاستی جوانكارییدا چامەكەی (مەحوی)یان ڕەنگڕێژ كردووە، ئەوانیش جوانكاریی وشەیی و واتایین، جوانكاریی وشە كاردەكات لە سەر ڕازاندنەوەی ڕووخساری وشە، جوانكاری واتاییش كار لە جوانكردنی دەربڕینەكان و واتای وشەكان دەكات، جوانكاری بەدیارترین و بەرفراوانترین هونەرە ڕەوانبێژییەكان دادەنرێت، كە پانتایەكی زۆری لە هونەری شیعریدا بۆخۆی گرتووە، بۆیە دەتوانین بڵێین هەر ئەو پایە گرنگەیە كە جوانكاری وایكردووە زۆرترین بیروڕای جیاواز لەلایەن نووسەرو ڕەخنەگرانەوە، مەحویش یەكێكن لەو شاعیرە سەركەوتووانە كەبەشێوەیەكی بەرفراوان هونەرە جوانكارییەكانی بەكارهێناوە.

Crossref
View Publication Preview PDF
Quick Preview PDF