هێمن موكریانی (1921-1986) شاعیری نوێخوازی كورد، بایه‌خێكی ته‌واوى به ژن و كێشه‌و گرفته‌كانی داوه و باوه‌ڕی به مافی یه‌كسانی ژن و پیاو هه‌بووه‌و هانی ژنانی دا‌و بۆ تێكۆشان له پێناو فهراههمكردنى ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر به‌ئامانجی پێكه‌وه‌نانى كۆمه‌ڵگایه‌كى دروست و پێشكه‌وتوو، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى زانستییانه له‌و دیارده‌یه بدوێین، به‌پێویستمان زانى ئه‌م توێژینه‌وه له‌ژێر ناوى (فیمینزم له شیعره‌كانى هێمندا) ئه‌نجام بده‌ین، كه دابه‌ش ئه‌بێته سه‌ر دوو به‌شدا ، له به‌شی یه‌كه‌م كه به‌ناونیشانی (چه‌مكی فیمینزم و پێگه‌ى ژنی كورد)ه ، سه‌ره‌تا چه‌مكى فیمینزمان روونكردووه‌ته‌وه، پاشان به‌كورتى له‌باره‌ى پێگه‌ى ژنى كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م دواوین، له‌به‌شی دووه‌م كه به‌ناونیشانى(فیمینزم له شیعره‌كانى هێمندا)یه، تیشكمان خستووه‌ته سه‌ر تێڕوانینى هێمن له‌سه‌ر(سێ) پرسی سه‌ره‌كى په‌یوه‌ست به ژنانى كورد، ئه‌وانیش (چارشێو و ئازادی ژن ، خوێندن ، خه‌بات)ن ، كه هه‌ریه‌ك له‌مانه كه‌ره‌سته‌ى بنه‌ڕه‌تى بزوتنه‌وه‌ى فیمینزمین و بایه‌خی ته‌واویان پێداوه، له‌به‌ر رۆشنایی ده‌قه شیعرییه‌كانی هێمندا هه‌وڵمانداوه به وردى بۆچوون و دیدگاى شاعیر له‌باره‌یانه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ین و له‌كۆتاییشدا ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو، كه پێیان گه‌یشتووین.